ڕێكخراوی داری هه‌ڵده‌ستێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار

ڕێكخراوی داری هه‌ڵده‌ستێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار

2018/11/12
ڕێكخراوی داری هه‌ڵساوه‌ به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ ی گشتی له‌ قه‌زای عنه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار. داری به‌ پالپشتی دارايی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)  هەڵساوە بە كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ گشتی‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌رواری ٢٨/ ٩/ ٢٠١٨ ، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی وێرانكردابوو له‌به‌ر پرۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كه‌، داری هه‌ڵسا به‌دابین كردنی ستافی پزیشكی و به‌ڕێوه‌بردن كه‌ ڕاهێنراون بۆ پێشوازی له‌نه‌خۆشانی قه‌زاكه‌‌.  داری نه‌خشه‌سازی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی فریاكه‌وتنی عنه‌ دارشت به‌ هه‌مان مه‌رجاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كارگێری وه‌ یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن کە پێك دێت له‌ دوو قاوش بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئافره‌تان و پیاوان له‌گه‌ڵ هۆڵی پێشوازی نه‌خۆش. داری دابینكردنی تاقیگه‌ و ده‌رمانخانه‌ و قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری بچوك و قاوشی پزیشكان گرته‌ ئه‌ستۆ به‌ نوێترین ته‌قه‌نی سه‌رده‌م پێداویستی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ٢٤ كاتژمێر هه‌موو ڕۆژێك له هه‌فته‌‌ خزمه‌تی هاوڵاتیان به‌رده‌ستبێت.  كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی عنه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار هه‌ڵسا به‌ دابینكردنی ئۆتۆمبيلی فريا گوزاری خێرا بۆ گواستنه‌وه‌ی حالەتی فریاكه‌وتن.  به‌پێی  ئامارەکانی  پرۆژه‌كه‌، ڕۆژانە‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هاوڵاتی سوودمه‌ند ده‌بن.  بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷ ئیمەیل: daryhuman@gmail.com وێبسایت: http://daryhuman.org لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman  
زياتر ...

ڕێكخراوی داری سێ بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌بات

ڕێكخراوی داری سێ بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌بات

2018/11/8
داری به‌ پاڵپشتی دارای له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)  سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌بردنی بنكه‌ی قوره‌توی ته‌ندروستی له‌ كه‌لار باشوری سلێمانی، کە پێك دێت له‌ به‌شی تاقیگه‌ و كوتان و فریاكه‌وتن و الاسعاف به‌ نزیكه‌ی ١٢٠٠ هاوڵاتی لێی سوددمه‌ند ده‌بن له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ٣ رۆژ كراوه‌ ده‌بێت.  وەهەروەها، بە پاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جيهانی (WHO)، ڕێکخراوی داری هەڵساوە بە بەڕێوە بردنی دوو بنکەی تريش. یەکەکێکيان  به‌رێوه‌بردنی بنكه‌ی تازه‌دێی ته‌ندروستی له‌ كه‌لار باشوری سلێمانی ده‌كات، پێك دێت له‌ به‌شی تاقیگه‌ و كوتان و فریاكه‌وتن و الاسعاف به‌ نزیكه‌ی ١٦٠٠ هاوڵاتی لێی سوددمه‌ند ده‌بن له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ٣ رۆژ كراوه‌ ده‌بێت. وە هەرەوەها دووەميان سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌بردنی بنكه‌ی سورداشی ته‌ندروستی له‌ دوكان ده‌كات، پێك دێت له‌ به‌شی تاقیگه‌ و كوتان و فریاكه‌وتن و الاسعاف به‌ نزیكه‌ی ٥١٠ هاوڵاتی لێی سوددمه‌ند ده‌بن له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ٣ رۆژ كراوه‌ ده‌بێت.  بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷ ئیمەیل: daryhuman@gmail.com وێبسایت: http://daryhuman.org لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
زياتر ...

ڕێكخراوی داری مرۆیی پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ ١٧٤٢٨٨ هاوڵاتی ده‌كات له‌ تشرینی یه‌كه‌م ٢٠١٨

ڕێكخراوی داری مرۆیی پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ ١٧٤٢٨٨ هاوڵاتی ده‌كات له‌ تشرینی یه‌كه‌م ٢٠١٨

2018/11/1
١٧٤٢٨٨ هاولاتی سه‌ردانی ڕێكخراوی داریان كردووه‌ له‌ ڕێگایی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی له‌  هەریەکە لە پارێزگاکانی ئەنبار و موسڵ و به‌غدا و دیوانییه له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی ٢٠١٨.  ژماره‌ی هاوڵاتیان كه‌ سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی داری یان كردووه‌ له‌ ئه‌نبار به‌ هاوكاری دارای له‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له‌ بنکەی تەندروستی داری(١) بريتی بووە لە ٧٧١٦ هاوڵاتی، له‌ بنکەی تەندروستی  داری (٢) بريتی بووە لە ٧٨٠٥ هاوڵاتی، لە بنکەی تەندروستی داری (٣) بريتی بووە لە  ٣٧٨٤ هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری (٨) بريتی بووە لە ٧٢٥٦، هاوڵاتی، هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كان له‌چوار ناوچه‌ وه‌ك الخالدیه‌، هیت، البغدادی و الفرات و البكر خزمه‌تی ٩٨٥٧ هاوڵاتیان كردووه‌. وه‌ ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵی له‌دایك بوون له‌ گه‌ره‌كی البكر له‌ ئه‌نبار به‌ پالپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) خزمه‌تی ١٩٤٧ هاوڵاتی كراوه‌، وه‌ بنكه‌ی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) خزمه‌تی تەندروستی گه‌یاندووه‌ به‌ ١١٨٣ هاوڵاتی.  وه‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كانی ته‌ندروستی داری و نۆرینگه‌كان به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)  بەم شێوەیە بووە: سه‌ردانی كه‌رانی بنکەی تەندروستی داری (٥) بريتی بووە لە  ١٨٤٨٣هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٦) بريتی بووە لە  ١٥٧٤١هاوڵاتی،  بنکەی تەندروستی داری (٧) بريتی بووە لە ٨٦٤٩ هاوڵاتی،  بنکەی تەندروستی داری (٩) بريتی بووە لە  ٤٣٩٤ هاوڵاتی ، وه‌ لە بنکەی تەندروستی  داری سنونی خزمه‌تی ١٢٨١١ هاوڵاتی كراوه‌، وه‌ لە ماڵی داری بۆ ته‌ندروستی (Dary Health House) ٤١٠٧ هاوڵاتی، وه‌ نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان خزمه‌تی ٥٤٤٤٣ هاوڵاتی كراوه‌.  نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٥) و داری (٧) به‌پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن UNFPA پێشوازی له‌ ١٢٦٨ هاوڵاتی کردووە کە بۆجاری یه‌كه‌م هاتوون، وە ٣٣٥ هاوڵاتی کە بۆ جاری دووم هاتوون. هه‌روه‌ها به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل كه‌پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)  ڕایگه‌یاند ١٨٥٧ هاوڵاتی وەرگرتووە و  و به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون به‌پاڵپشتی UNFPA ٢٩٥٤ هاوڵاتی وەرگرتووە و ٣٣٧ له‌دایك بوون تۆمار كراون.  نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی به‌شی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ٥٤٤٧ هاوڵاتی وەرگرتووەو ، نه‌خۆشخانه‌ی البتول بۆ ئافره‌تان ٢٤٧٤ هاوڵاتی وەرگرتووە.  له‌پاڕێزگای به‌غداش  پێشوازی له‌ ١٣٦٩ هاوڵاتی كراوه‌، وه‌ نۆرینگه‌كانی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ كه‌سانی لێقه‌وماو هه‌ژاران بووه‌ كه‌ ١٠٧١ هاوڵاتی سوودمه‌ندبوون.  بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷ ئیمەیل: daryhuman@gmail.com وێبسایت: http://daryhuman.org لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman  
زياتر ...

ڕێكخراوی داری پرۆگرامی خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵ له‌ سه‌لامییه‌ و الجدعه‌ له‌پارێزگای موسڵ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ UNICEF جێبه‌جێ ده‌كات

ڕێكخراوی داری پرۆگرامی خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵ له‌ سه‌لامییه‌ و الجدعه‌ له‌پارێزگای موسڵ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ UNICEF جێبه‌جێ ده‌كات

2018/10/3
 ڕێكخراوی داری پرۆگرامی خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵ له‌ سه‌لامییه‌ و الجدعه‌ له‌پارێزگای موسڵ جێبه‌جێ ده‌كات.  داری به‌ پاڵپشتی دارای له‌لایه‌ن UNICEF ه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌ی خۆراك و چاودێری گه‌شه‌ی منداڵ له‌ڕێگای بنكه‌ی ته‌ندروستی داری ٦ و داری ٧ له‌ به‌رواری ١/ ٧/ ٢٠١٨ ده‌ستی پێكرد. داری پرۆژه‌كه‌ی به‌دوو شێوه‌ جێبه‌جێ كرد كه‌ یه‌كێكیان له‌ناوه‌وی بنكه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌وه‌ی تریشیان له‌لایه‌ن تیمێكی گه‌رۆك هه‌ڵده‌ستان به‌ به‌دابه‌شكردن و گواستنه‌وه‌ی منداڵان و دایكیان له‌ كه‌مپه‌كانی السلامییه‌ و الجدعه‌ بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی داری. ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌ ٣ مانگ بوو كه‌ له‌ به‌رواری ١/ ٧/ ٢٠١٨ ده‌ستی پێكرد تاكو ٣٠/ ٩/ ٢٠١٨ كۆتایی پێهات.  بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷ ئیمەیل: daryhuman@gmail.com وێبسایت: http://daryhuman.org لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman  
زياتر ...

ڕێكخراوی داری مرۆیی پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ ١٥٤٠٠٦ هاوڵاتی ده‌كات له‌ مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨

ڕێكخراوی داری مرۆیی پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ ١٥٤٠٠٦ هاوڵاتی ده‌كات له‌ مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨

2018/10/1
١٥٤٠٠٦ هاولاتی سه‌ردانی ڕێكخراوی داریان كردووه‌ له‌ ڕێگایی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی له‌ پارێزگای ئنبار و موسڵ و به‌غدا و دیوانییه له‌ماوه‌ی مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨.  ژماره‌ی هاوڵاتیان كه‌ سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی داری یان كردووه‌ له‌ ئه‌نبار به‌ هاوكاری دارای له‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له‌ بنکەی تەندروستی داری (١) بريتی بووە لە   ٧٢٦٦ هاوڵاتی، لە بنکەی تەندروستی داری (٢) بريتی بووە لە  ٤٩٤٨ هاوڵاتی، لە بنکەی تەندروستی داری (٣) بريتی بووە لە ٤٩٣٦ هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٨) بريتی بووە لە   ٦٦٦٠هاوڵاتی، هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كان له‌چوار ناوچه‌ وه‌ك الخالدیه‌، هیت، البغدادی و الفرات و البكر خزمه‌تی ٩٤٥٦ هاوڵاتیان كردووه‌. وه‌ ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵی له‌دایك بوون له‌ گه‌ره‌كی البكر له‌ ئه‌نبار به‌ پالپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) خزمه‌تی ١٦٤٩ هاوڵاتی كراوه‌. وه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی عنه‌ خزمه‌تی پزیشكی گه‌یاندووه‌ته‌ ٦٤ هاوڵاتی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆتایی مانگدا.   وه‌ لە  پارێزگای موسڵ بنكه‌كانی ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی داری، به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)،  پێشوازيان لە هاوڵاتيان کردوە بەم شێوەیە: بنکەی تەندروستی داری (٥) بريتی بووە لە  ٤١٤٤ هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٦) بريتی بووە لە   ١٧٣١٣ هاوڵاتی،  بنکەی تەندروستی داری (٧) بريتی بووە لە   ١١٤٢١ هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٩) بريتی بووە لە ٨٧٠٢ هاوڵاتی. وه هەروەها ‌ داری سنونی خزمه‌تی ١١١٧٤ هاوڵاتی كراوه‌، وه‌ ماڵی داری بۆ ته‌ندروستی (Dary Health House) ٥٢٥٤ هاوڵاتی، وه‌ نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان خزمه‌تی ٤٩٩٩٧ هاوڵاتی كراوه‌.  له پرۆژه‌ی خۆراك و چاودێری گه‌شه‌ی منداڵ كه‌ باهاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی UNICEF ئه‌نجامدرا لە بنکەی تەندروستی داری (٧) کە ٦٦٤ هاوڵاتی و له بنکەی تەندروسی‌ داری (٦) کە ١٧١٥ هاوڵاتی سوودمه‌ندبوون. نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٥) و داری (٧) به‌پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن UNFPA پێشوازی له‌ ٢٧٠ بۆجاری یه‌كه‌م هاتوون، وە٧٩٢ بۆ جاری دووم هاتوون. هه‌روه‌ها به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل كه‌پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ڕایگه‌یاند ٢٠٤٧ هاوڵاتی و به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون به‌پاڵپشتی UNFPA ٢٨٠٥ هاوڵاتی و ٢٣١ له‌دایك بوون تۆمار كراوه‌.  نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی به‌شی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ٢٠٢٢ هاوڵاتی، نه‌خۆشخانه‌ی البتول بۆ ئافره‌تان ٩٦٥ هاوڵاتی.    له‌پاڕێزگای به‌غدا پێشوازی له‌ ١٣٩٤ هاوڵاتی كراوه‌، وه‌ نۆرینگه‌كانی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ كه‌سانی لێقه‌وماو هه‌ژاران بووه‌ كه‌ ٧٨٢ هاوڵاتی سوودمه‌ندبوون.       بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷ ئیمەیل: daryhuman@gmail.com وێبسایت: http://daryhuman.org لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی: daryhuman@gmail.com Info@daryhuman.org alaa@daryhuman.org  
زياتر ...