داری: ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌دایك بوون تۆمار ده‌كات، كه گەيشتە ٧٥٤٤ منداڵ له ساڵی ٢٠١٨ ه دا
2018/12/29
ڕێژه‌ی له‌دایك بوون له‌و بنکە ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانانەی به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داری مرۆیی به‌رزبۆتەوە بۆ ٧٥٤٤ له‌دایك بوون، ئەمەش گه‌یشته به‌رزترین ئاست له ساڵی ٢٠١٦ ه‌وه تا ئێستا.
ژمارەی لەدايک بوون لە نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل ی مەيدانی له باكوری پارێزگای مو‌سڵ له به‌رواری ١/١/ ٢٠١٨ تا ١٨/ ١٢/ ٢٠١٨ گەيشتۆتە (٤٣١٦) له‌دایك بوون ، كه ١١٨٠ له‌مانه به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له‌دایك بوون و ٣١٣٦ به له‌دایك بوونی سروشتی بوون. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی البتول بۆ ئافره‌تان و له‌دایك بوون له به‌رواری ١٨ / ٩ / ٢٠١٨وە، (٣٠٠٦) له‌دایك بوون تۆمار كراوه، كه ١٠٤٩ له‌مانه به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له‌دایك بوون و ١٩٥٧ به له‌دایك بوونی سروشتی بوون.
وه هەروەها لە له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٦) له كه‌مپی ئاواره‌كانی الجدعه له مو‌سڵ، دوو له‌دایك بوونی سروشتی تێدا ئەنجام دراون، یه‌كه‌ميان له به‌ورواری ٥/٨/ ٢٠١٨ ، وەدووه‌ميان له به‌رواری ٢١/ ٨/ ٢٠١٨، هه‌روه‌ها لە بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٧) له كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌لامییه(٣) له مو‌سڵ ته‌نها له‌دایك بوونی سروشتی تۆمار كراون له‌ماوه‌ی مانگی ئابدا.
له‌پارێزگای ئه‌نبار خۆرئاوای عێراق ڕێكخراوی داری مرۆیی هۆڵی له‌دایك بوونی بە خۆڕایی دورستكردوه له گه‌ره‌كی به‌كر له قازای هیت. کە له‌ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی له‌به‌رواری ٢٨/ ٤/ ٢٠١٨ دا تا ئێستا (٢١٧) له‌دایك بوونی سروه‌شتی تۆمار كراوه.
وه هەروەها ڕێكخرای داری مرۆیی هۆڵی له‌دایك بوونی دروستكرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دووگيانان و خزمەتگوزاری نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون له گه‌ره‌كی (المذكور) و ناوچه نزیكه‌كان، كه خاڵییه له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری له‌دایك بوون بەهۆی پێكدادانی تیرۆرستی و شه‌ری ئزادكردنی ناوچكانی پارێزگای ئه‌نبار.
ڕێكخراوی داری مرۆیی به‌هاوكاری هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌دیارترینیشیان ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، و نووسينگەی سه‌ندووقی هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA)، و نووسينگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی يارمەتی مرۆيی (OCHA)، گرینگی ته‌واو دراوه به تەندروستی ئافرەتان و دووگيانان، به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سه‌ره‌تای بۆ رزگاربووان بەکوالێتيەکی بەرز، وە بە لەخۆگرتنی به‌شی خزمەتگوزاری فریاكه‌وتنی له‌دایكبوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماری گیان له‌داستدان لەکات و دوای لە دايکبوون، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ژیانێكی ته‌ندروست بۆ ئافره‌تانی دووگیان و منداڵەکانيان وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بوونی ماکە پزيشکيەکان كه ڕه‌نگه ڕووبدات له‌ماوه‌ی سك پری یاخود له دوای نەشتەرگەری لە‌دایك بوون.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org
زياتر ...
وه‌زیری ته‌ندروستی ستایشی کارەکانی ڕێكخراو داری مرۆیی ده‌كات له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری و البتول لە شاری موصل
2018/12/26
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رێز دكتور علا‌ء الدين العلوان ستایشی ڕۆڵی گرنگی ڕێكخراوی داری مرۆیی كرد له پاڵپشتی و به‌كاردبردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی ونەخۆشخانەی البتول بۆ ئافره‌تان و له‌دایل بوون له پارێزگای مو‌سڵ به هاوكاری و پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO).
به‌رێز دكتور علا‌ء الدين العلوان له‌ماوه‌ی سه‌ردانی مه‌یدانیه‌كه‌ی بۆ بەشەکانی ناونه‌خۆشخانه دوپاتی كرده‌وه كه ‘’ڕێكخراوی داری مرۆیی خزمه‌تگوزاری زۆرباشی پێشكه‌ش كردووه له عێراق جێگای ڕێز و پێزانینه له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه"
بە پالپشتی دارایی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه (WHO) ، له به‌رواری ٩/ ٩/ ٢٠١٨ ڕێکخراوی داری ئەم دوو نەخۆشخانەیەی کردوە، ئەمەش دوای گواستنەوەی نه‌خۆشخانه‌ی العذبة ی مه‌یدانی كه ٧٥ ته‌خت و ٤ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریله‌خۆده‌گرێت، هه‌ریه‌ك له‌مانه دوو تەخت تەرخانكراوه بۆ شوێنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی، و نه‌خۆشخانه‌ی (الحاج علي) مه‌یدانی كه ٥٠ ته‌ختی یه له شوێنی نه‌خۆشخانه‌ی بتول بۆ ئافره‌تان و له‌دایك بوون كه‌ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵگای پزیشكی له ده‌سته ڕاستی شاری مو‌سڵ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پارێزگای مو‌سڵ.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org
زياتر ...
ڕێكخراوی داری نۆرینگه‌ی پزیشكی گەرۆک بەڕێوە‌ده‌بات به پالپشتی ڕێكخراوی MAGNA
2018/12/15
ڕێكخراوی داری نۆرینگه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به ئافره‌تان له‌موسڵ به‌رێوه‌ده‌بات به پالپشتی ڕێكخراوی MAGNA ی نێوده‌وڵه‌تی.له به‌رواری ١/ ١٢/ ٢٠١٨ نۆرینگه‌ی پزیشكی گەڕۆک ده‌ستی كردووه به‌خزمه‌تكردنی خه‌لكی بەری ڕاستی موصل کە زەرەرمەندی سەرەکين، ئەمەش بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی ئافره‌ت و منداڵانی تازه له‌دایك بوو، ستافی نۆرینگه بريتين لە دكتۆر و په‌رستار و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، کە هه‌موو خزمه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌خۆڕای بۆ سودمه‌ندبووان، وە دابين‌کردنی دەرمانيش لەخۆدەگرێت.
نۆرینگه‌ی پزیشكی گه‌ڕۆك هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئافره‌تانی دووگیان و ڕێكخستنی خێزان كه هه‌موو ڕۆژانی هەفتە كارده‌كات له شارۆچكه و گونده‌كانی نزیك له لای ڕاستی مو‌سڵ. وە ئەم بەرنامەی نێوان ڕێکخراوی داری و ڕێکخراوی (MAGNA) ی نێودەوڵەتی بەکارخستنی تاقيگەیەکی ئافرەتان بە دابين‌کردنی تەواوی ئامێرە پزيشکیەکانيەوە لە ناو نەخۆشخانەی البتول ی ئافرەتان لەخۆوە گرتووە.
به‌پێی ئامارەکانی پڕۆژەکە، لە ڕۆژێکدا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له ئافره‌ت و منداڵ سودمه‌ند ده‌بن و تاقیگهکەش پشكنين بۆ زیاتر لە ١٠٠ كه‌س ئه‌نجام ده‌دات.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org
زياتر ...
ڕێكخراو داری مرۆیی هه‌ڵساوه به پێشكه‌شكردنی پرۆگرامی هۆشیاری ته‌ندروستی ئافره‌تان و دووگيانان له شاری مو‌سڵ به پالپشتی (UNFPA)
2018/12/8
ڕێكخراو داری مرۆیی هه‌ڵساوه به پێشكه‌شكردنی پرۆگرامی هۆشیاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به ئافره‌تان و گه‌شه له كه‌مپی ئاواره‌كانی حمام العلیل و السلامییه شاری مو‌سڵ به پاڵپشتی سندوقی نەتەوەيکگرتوەکان بۆ دانيشتوان (UNFPA).
ڕێكخراو داری مرۆیی جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامی هۆشیاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به ئافره‌تان و گه‌شه دەست پێکردوە له‌به‌رواری ٢/ ١٢/ ٢٠١٨ به‌پالپشتی سندوقی نەتەوەيکگرتوەکان بۆ دانيشتوان UNFPA بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌ر وه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌واو تایبه‌ت به دایك و منداڵ.
پرۆگرامی ئه‌م پرۆژه‌یه پێك دێت له پشكنینی سه‌ره‌تایی له‌كه‌مپی په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌ی ٦ رۆژ له‌هه‌فته له ڕێگای تیمێكی پزیشكی تایبه‌ت پێك دێت له پزیشكی ئافره‌تان و په‌رستار، بۆ پێشكرشكردنی ڕاوێژی کردن و ڕێنمايی پزیشكی گونجاو، وە ڕێنوێی کردن بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان ڕوانەکردن ده‌بێت بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی دەڤەرەکە.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org
زياتر ...
ڕێكخراوی داری خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به ١٦١٠١٨ هاوڵاتی کردوە له مانگی ١١ی ٢٠١٨ دا.
2018/12/1
ڕێكخراوی داری مرۆی هه‌ڵساوه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندروستی به خۆڕایی به ١٦١٠١٨ هاوڵاتی له بنكه ته‌ندروستی و نۆرینگه‌ی گه‌رۆك له پارێزگای ئەنبار و مو‌سڵ و به‌غدا و دیوانییه. له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٨.
ژماره‌ی هاوڵاتیان كه سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی داری یان كردووه له ئه‌نبار به هاوكاری دارايی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری (١) بريتيە لە ٦٦١٧ هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٢ بريتیە لە ٦٦٥٣ هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٣ بريتەيە٣٠٩٦ هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ بريتیە لە ٦٢٤٢ هاوڵاتی، هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌رۆكه‌كان له‌چوار ناوچه وه‌ك الخالدیه، هیت، البغدادی و الفرات و البكر خزمه‌تی ١٠٤٦٩ هاوڵاتیان كردووه.
وه ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران بۆ هۆڵی له‌دایك بوون له گه‌ره‌كی البكر له ئه‌نبار به پالپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO بريتيبووە لە ١٣٦٠ هاوڵاتی، وه بنكه‌ی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی هەمان ڕيکخراو، خزمه‌تی پزیشكی گه‌یاندووه به ١٢٠٨ هاوڵاتی.
وه پارێزگای مو‌سڵ بنكه‌كانی ته‌ندروستی داری و نۆرینگه‌كان به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO سه‌ردانی كه‌رانی بنکەی تەندروسی داری (٥) بريتيبووە لە ١٨٠٤٨ هاوڵاتی، بنکەی تەندروسی داری (٦) بريتيبووە لە ١٤٣٣٢ هاوڵاتی بنکەی تەندروسی داری (٧) بريتيبووە لە ٦٦٨٤ هاوڵاتی، بنکەی تەندروسی داری (٩) بريتيبووە لە ٣١٧٤ هاوڵاتی سودمه‌ندبوو، وه لە بنکەی تەندروستی داری سنونی خزمه‌تی ١١٣٢٩ هاوڵاتی كراوه، وه ماڵی داری بۆ ته‌ندروستی ٤٩٢٩ هاوڵاتی، وه نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان خزمه‌تی ٥١٣٨٥ هاوڵاتی كراوه.
نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌ی ته‌ندروستی داری(٥) و داری (٧) به‌پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن UNFPA، یەکەميان پێشوازی له ١٠٢٧ ئافرەت کردوە، وە دوەميان پێشوازی لە ٢٤٦ ئافرەت کردوە. هه‌روه‌ها ژمارەی سەردانيکەرانی مانگانەی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل كه‌پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەيشتە ١٧٣٧ هاوڵاتی و به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون به‌پاڵپشتی (UNFPA) بريتی بوو لە ٢٩٥٧ هاوڵاتی و ٣٠٩ له‌دایك بوون تۆمار كراوه.
نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی به‌شی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ٤٤٤٦ هاوڵاتی، وە نه‌خۆشخانه‌ی البتول بۆ ئافره‌تان ٢٥٤٨ هاوڵاتی.
له‌پاڕێزگای به‌غدا پێشوازی له ١٣٠٥ هاوڵاتی كراوه لە نۆڕينگەی داری، وه نۆرینگه‌كانی داری له دیوانیه خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ كه‌سانی لێقه‌وماو هه‌ژاران بووه كه مانگانە ٩٦٣ هاوڵاتی سوودمه‌ندبوونە.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
زياتر ...
ڕێكخراوی داری هه‌ڵده‌ستێت به نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی عنه له پارێزگای ئه‌نبار
2018/11/12
ڕێكخراوی داری هه‌ڵساوه به‌نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی عنه ی گشتی له قه‌زای عنه له پارێزگای ئه‌نبار.
داری به پالپشتی دارايی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO) هەڵساوە بە كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی له نه‌خۆشخانه‌ی عنه گشتی له پارێزگای ئه‌نبار له به‌رواری ٢٨/ ٩/ ٢٠١٨ ، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی وێرانكردابوو له‌به‌ر پرۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كه، داری هه‌ڵسا به‌دابین كردنی ستافی پزیشكی و به‌ڕێوه‌بردن كه ڕاهێنراون بۆ پێشوازی له‌نه‌خۆشانی قه‌زاكه.
داری نه‌خشه‌سازی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی فریاكه‌وتنی عنه دارشت به هه‌مان مه‌رجاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كارگێری وه یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن کە پێك دێت له دوو قاوش بۆ هه‌ریه‌كه له ئافره‌تان و پیاوان له‌گه‌ڵ هۆڵی پێشوازی نه‌خۆش.
داری دابینكردنی تاقیگه و ده‌رمانخانه و قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری بچوك و قاوشی پزیشكان گرته ئه‌ستۆ به نوێترین ته‌قه‌نی سه‌رده‌م پێداویستی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ٢٤ كاتژمێر هه‌موو ڕۆژێك له هه‌فته خزمه‌تی هاوڵاتیان به‌رده‌ستبێت.
كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی عنه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار هه‌ڵسا به دابینكردنی ئۆتۆمبيلی فريا گوزاری خێرا بۆ گواستنه‌وه‌ی حالەتی فریاكه‌وتن.
به‌پێی ئامارەکانی پرۆژه‌كه، ڕۆژانە زیاتر له ١٠٠ هاوڵاتی سوودمه‌ند ده‌بن.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
زياتر ...