ڕێکخراوی داری و تەندروستی ئەنبار هەڵدەستن بەئەنجامدانی دووهەڵمەت بۆ وەرگرتنی سامپل بۆ گومان لێکراوان لە کەمپی ئاوارەکان
2020/8/20
ڕێکخراوی داری هاوبەشبوو لە جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی فراوان کە تەندروستی ئەنبار دەستی پێکردبوو بۆ وەرگرتنی سامپل لە گومان لێکراوانی کۆفید لە کەمپی ئاوارەکان.
تەواوی سامپلەکانی هەڵمەتەکە نێردران بۆ تاقیگەی ناوەندی تەندروستی ئەنبار بۆ پشکنین گومانلێکراوان، بۆڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە لەناوکۆمەڵگاو ناو کەمپی ئاوارەکان. هەروەها وەرگرتنی سامپل بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەخۆگرت بۆ بەشداربوون لەپێناو باشتر ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە
زياتر ...
ڕێکخراوی داری فەرمانگە سەربازیەکان تعقیم دەکات لە عنە و ئاستی ڕۆشنبیری سەربازەکان بەرزدەکاتەوە دژی پەتای کۆڕۆنا
2020/8/20
ڕێکخراوی داری مرۆی هەڵسا بە ڕشاندنی تەواوی فەرمانگە سەربازیەکان لە قەزای عنە لە پارێزگای ئەنبار، وەهەروەها شیکردنەوەی ڕێکارە خۆپارێزیەکان دژی پەتای کۆڕۆنا.
هەڵمەتی ڕشاندن کە زیاتر لە ۱٠٠٠ کەس تێیدا سودمەندبوون بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو و نووسینگەی کاروبار و تاوان، و هەواڵگری)کە تیمێك هەڵسا بەڕشاندن و تعقیم کردنی تاوەری چاودێری و هۆڵی کۆبوونەوە و ماڵ و مزگەوتی ئەم شوێنە و تەواوی فەرمانگەکانی ئەمنی ئەم قەزایە.
هەروەها ڕێکخراوی داری هەڵسا بە ڕێکخستنی خولێکی بەرزکردنەوەی زانیاری دەربارەی خۆپاراستن دژی کۆڕۆنا بۆ تەواوی فەرمانبەرانی ئەم دەزگایە.
لەکاتێکدا ڕێکخراوی داری هەڵسابەڕێکخستنی پرۆگرامی مەیدانی بۆ پیاوانی سەربازی سەربازگەکە لە قەزای قائمی پارێزگای ئەنبار.
زياتر ...
ڕێکخراوی داری پڕۆگرامی خۆپارێزی و تەندروستی دژی پەتای کۆڕۆنا ڕادەگەینێت
2020/8/17
ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستی کرد بە پڕۆگرامی تەندروستی مەیدانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە سەربازانی هێزە ئەمنیەکان هەڵسەنگاندنی تەواوی خۆپارێزیەکانی لە پەتای کۆڕۆنا.
یەکەم بە جێبەجێکردنی بەرنامەی داری لە ئەرزی واقع لەڕێگای تیمی پزیشکی تایبەت بە کۆمەڵگای فریاکەوتن رومانە لە قەزای قائم پارێزگای ئەنبار، کە تیمێکی مەیدانی لەیەکێك لە بنکە سەربازیەکان کە ۱٥٠٠ سەرباز لەخۆ دەگرێت چۆنیەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ ئەوانەی نیشانەکانیان لێدەردەکەوێت، لەگەڵ ڕێگای چۆنیەت بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بەشێوەیەکی تەندروست و سەلامەت لە دەمامك و دەستکێش.
ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردن و ئامادەکردنی پرۆگرام و بەرنامە لە ڕۆژانی داهاتوو لەپێناو خزمەتکردنی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات
زياتر ...
هاوسۆزی عێراقی
2020/8/9
داری هۆشیاری تەندروستی پێشکەش دەکات و پێداویستی خۆپارێزی دابەش دەکات لە کەمپی مریم العذراء
ڕێکخراوی داری مرۆیی هەڵمەتێکی
دابەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی دژی کۆڕۆنا لە کۆمەڵگای مریم العذراء بۆ ئاوارەکان لە بەغداد، ژمارەی سودمەندبووان گەیشتە ۳٥٠ هاوڵاتی.
هەڵمەتەکەی داری کە بە بەشداری زیاتر لە ۱٠ خۆبەخش ئەنجامدرا بۆ دابەشکردنی ۳٥٠ دەستکێش و ۳٥٠ دەمامك و ۳٥٠ جێلی تعقیم کردن وە ئامێری پاککەرەوەی دەست و هەڵواسراوەی هۆشیاری تەندروستی.
ڕێکخراوی داری مرۆی هەڵمەتی تری خۆپارێزی و هۆشیاری ڕێکدەخات لەپێناو ڕێكخستن بۆ ڕۆژانی داهاتوو وەك پێکەوە دژی کۆڕۆنا و ماڵی ئاشتی کە هۆشیاری هاوڵاتیان و ڕشاندن و پاککردنەوەی شوێنەکان دەبێت.
بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەۆشیاریەوە مامەڵە ڵەگەڵ ئەم دۆخە بکەن لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات.
زياتر ...
ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بە خۆرایی پيشکەش بە 91493 هاوڵاتی دەکات لەماوەی مانگی تمووزی ٢٠٢٠.
2020/8/5
ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە 91493
هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و سەلاح الدین لەماوەی مانگی تمووز ساڵی ٢٠٢٠ لەو چواچێوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەخۆڕایی.
ژمارهی سهردانی كهران بۆ بنكه تهندروستییهكان و نۆرینگهكانی داری له ئهنبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ١ (٢١٣٣)هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ (٣٧٨٥) ههروهها نۆرینگه گهڕۆكهكان كه كاردهكهن لهم چوارشوێنهی وهك عنە، القائم،خالدیة، ال٧ کیلو و حی فرات و الرتبة خزمهتی (٥٥٤٦) هاوڵاتی كراوه. وەهەروەها سەنتەری فریاکەوتنی رومانة خزمەتی ٣٧٥٥ کراوە.
بەڵام ئەو نۆرینگانەی کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەنی سەندوقی هاوکاری بۆ عێراق - ڕێکخراوی اوچە UNOCHA-IHF بەم شێوەی خوارەوەیە: داری ٢ (١٩٠٢)، داری ٣ الصوفیە ١٤٣٥ و داری ٤ (٢٠٩٥)هاوڵاتی، وە داری ٣ الصوفیة (١٢٨٧) هاوڵاتی.
ژمارهی سهردانی كهران بۆ هۆڵهكانی لهدایك بوون له گهڕهكی بهكر له ئهنبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی یەکەمیان WHO گهیشته (١٦٥٩) هاوڵاتی كة ٦٢ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون. وە هۆڵی لادایکببونی کرمة بە پاڵپشتی UNFPA خزمەتی (١١٠٦) سەردانکەر کراوە. وە نۆرینگەی صقلاویة خزمەتی ٤٠٠ هاوڵاتی کردووە.
بنكهی فریاكهوتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی WHO گهیشته (١١٠٦) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣٧٦١ هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO.
له پارێزگای موسڵ بنكهكان و نۆرینگهكانی داری لهخزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه پاڵپشتی دەكرێ لهلایهن ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ٥ (١٥٢٧) وە داری ٦(١٠٨٤٧) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ (٢٥٦٥)، وە لە داری ١٠ سنونی (١٦٧٣) هاوڵاتی، هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری ۷ (٣١٠٥) نۆرینگه گهرۆكهكانی داری خزمهتی (٣٦٥٢٦) هاوڵاتی كراوه
وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك بە هاوكاری (WHO -IHF) لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٠٧٥هاوڵاتی کردووە.
وە نۆرینگەی ئافرەتان و لەدایک بوونی لە( العوینات، وانە، القیروان) بەهاوکاری سەندوقی هاوکاری دانیشتوانی نەتەوەیەکگرتووەکان (١٩٦٢) هاوڵاتی بوون)، وە هۆڵی لەدایک بوونی حمام العلیل (٣٦٤) سەردانکەر و کە (٣٦) لەوان لەدایک بوونی سروشتی ئەنجامدراوە.
لەچوارچێوەی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی کە ڕیکخراوی داری پێشکەشی کردووە سەنتەری ( ابن سینا بۆ چارەسەری دەرونی و چارەسەری سروشتی) لە پارێزگای نینوی بە پاڵپشتی تەندروستی جیهانی ٨٦٩سەردانیکەر.
تایبەت بە خزمەتگوزاری خۆراکی کە ڕێکخراوی داری پێشکەشی دەکات بە پاڵپشتی UNICEF کۆی سوودمەندبوان گەیشتە (١٢٩٦) هاوڵاتی.
لە پارێزگای صلاح الدین نۆرینگەکانی داری بۆ تەندروستی ئافرەتان و لەدایکبوون بە هاوکاری UNFPA لە ناحیەی الصینیة و الزویة سەر بە قەزای بیجی (١٨٥١)، کە یەکمیان خزمەتی (٧٨١) و دووەم (١٠٧٠) سەردانیکەر کراوە.
زياتر ...
هەڵمەتەکانی داری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا... ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێز لە داری دەگرێ بە نووسراوی فەرمی سوپاس و پێزانین.
2020/8/3
هەڵمەتەکانی داری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا... ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێز لە داری دەگرێ بە نووسراوی فەرمی سوپاس و پێزانین.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێز و سوپاسی بەخشیە ڕێکخراوی داری مرۆیی لە هاوئاهەنگی لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی نیشتیمانی پەتای کۆڕۆنا.
بەنووسراوی فەرمی کە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بەفەرمانی سەرۆك وەزیران مصطفی کاظمي: لە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٤ و بەرواری ۲ی ٦ی ۲٠۲٠ بەنیشاندانی ڕاپۆرتی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنای نوێ، بە پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بۆ ڕێکخراوەکانی کارا لەمەیدانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا و لەڕۆڵی بەرزی نیشتیمانی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە و جێبەجێکردنی پرۆگرامی هۆشیاری.
فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومیەکان دوپاتیکردەوە کەوا ڕێکخراوی داری چەندین هەڵمەتی گەورەی ئەنجامداوە، و ژمارەی سودمەندبووان(۲۳۱۷۸)هاوڵاتی لەماوەی نێوان ۲۲ی ۳ی ۲٠۲٠ تاکو ۲٥ی ٥ی ۲٠۲٠، بەڵام هەڵمەتەکانی داری تاوەکو ۲۸ی ۷ی ۲٠۲٠ ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە نیو ملیۆن هاوڵاتی و زیاتر لە ۱٥٠ هەڵمەت ئەنجامدراوە لەسەرجەم پارێزگاکان
ڕێکخراوی داری چەندین هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی ئەنجام داوە لەڕێگای بنکە تەندروستیەکان و نۆرینگە گەڕۆکەکان لە پارێزگاکانی موصل و انبار و دیوانیە و بغداد.
هەڵمەتەکانی داری لەخۆگرتنی چەندین هەڵمەتی ڕشاندن و هەڵواسینی پۆستەر و بڵاوکردنەوەی بروشور و پێدانی زانیاری هۆشیاری تاکەکان لەناو دامدەزگا حکومی و ناحکومیەکان، هەروەها دابەشکردنی چەندین پێداویستی خۆپارێزی.
وەهەروەها ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەم هەماهەن دەبێت لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و مرۆیی، بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموولایەك. بەردەوام دەبین بە هەڵمەتی بەرفراوانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا تاوەکو یەك تووشبوو مابێت لەهەر قەزا و ناحیەك.
زياتر ...