حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری چاودێری پزیشکی دابین دەکات بۆ (20،958) نەخۆش کە لەوانە لەدایکبوونی (54) منداڵ لە خۆگرتووە لە شوباتی 2024

ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارييە پزيشکييەکانی لە کەمپەکانی ئاوارەکان و ناوچەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە نەینەوا و ئەنبار لە ڕێگەی سەنتەرە تەندروستیەکان و کلینیکە مۆبایلەکانەوە 

کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. ژمارەی سوودمەندەکان (20،958) کەس بوون و (378) نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کە دابەشکراوە لە نێوان حالەتە لەناکاوەکان و حالەتی ئاسایی و منداڵبوون. 

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئەنبار گەیشتە (7،219) کەس، کە (2،600) کەسیان خزمەتگوزاری پزیشکی کلينيکی مۆبایلیان وەرگرتووە و (2،444) کەس خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەتی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزيبز و ناوچەکانی دەورو بەری. هەروەها (2،175) سوودمەند چاودێری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی داری کەمپی کيلو ۷ (نیشتەجێبوونی نافەرمی). 

لە نەینەوا، (6،457) کەس خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرتووە، لەوانە لەدایکبوونی (54) منداڵ لە کۆمەڵگەی فریاکەوتنی تەل مرک و یەکەی لە دایکبوون لە ناوچەی زممار، حالەتەکان فریاکەوتن و منداڵبوونی لەخۆگرتووە، جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری کوتان و خزمەتگوزاری تاقیگەیی. 

هەروەها (3،906) کەسی تر خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپی جەدعە ١ بۆ ئاوارەکان. لە کاتێکدا بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چیای شەنگال خزمەتگوزاری تەندروستی خۆی دابین کردووە بۆ (3،376) سوودمەند لە خزمەتگوزارییە تەندروستيە خۆڕاییەکان. هەروەها کۆبوونەوەکانی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی تەندروستی لە تەواوی سەنتەرەکان و کلینیکیە گەڕۆکەکانی داری بەڕێوەچووە.

 

 

----

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان

ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org

یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )

بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :