رێکخراوی داری خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی خۆی بە پاڵپشتی داریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دابین کرد بۆ (٢٢,٢٥١) کەس لە مانگی کانوونی دووەم. هەروەها لە دایکبوونی (٥٧) منداڵیش تۆمارکراوە لە سەنتەرەکانی داری. هەروەها رێکخراوی داری (٤١١) نەخۆشی ڕەوانەی نەخۆشخانە پسپۆريەکان کردووە، کە زۆربەیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بوون.
لە نەینەوا، کۆمەڵگەی فریاکەوتن ولە دایکبوون لە ناوچەی تەل مرک خزمەتگوزاری پێشکەشی (٦,٩٤٨) هاوڵاتی و لەدايکبوونی (٥٧) منداڵ لە خۆگرتووە، و بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپەکانی جەدعەدا ١ (٤,٢٦١) هاوڵاتیان وەرگرتووە. هەروەها سەنتەرەکە نەشتەرگەری فرياگوزاری و نەشتەرگەری حەلاتی ئاسایی لە خۆگرتووە بە بەتایبەتی بۆ منداڵان و ژنان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی نەشتەرگەری تایبەتی نەخۆشخانە حکومییەکان لە بەشی تەندروستی نەینەوا بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
هەروەها لە کەمپی چیای شەنگال، بنکەی تەندروستی داری ٧ خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە (٣٢٨٦) کەس کرد.
لە پارێزگای ئەنبار، سەنتەری داری ١ لە کەمپی بزیبیز و ئەمیریاتی فەلوجە خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ (٢٩٠٨) سوودمەند دابین کرد و بنکەی تەندروستی رێکخراوی داری لە کەمپی کیلۆ ٧ خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی دابین کرد بۆ (٢٣٤١) سوودمەند، هەروەها کلینیکە پزیشکیە مۆبایلەکانیش خزمەتگوزارییان ڕاگەیاند لە هەرێمەکانی ڕومادی و حەبانیە کە خزمەتی (٢٥٠٧) هاوڵاتيان کردوە. وە هەروەهاژمارەی سوودمەندبووان لە نەینەوا و ئەنبار لە کۆبوونەوەکانی هۆشیاری تەندروستی گەیشتە (٦٬٢١٢) کەس.
----
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان
ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org
یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )
بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html
احمد عثمان ابو حمزة
هو حصراتكم انا كسبت عربية ومبلغ مالي وقطعه ارض ورسايل كتير بتيجي وبدخل علي الرابط لتسجيل رقم الهاتف لكن مش بوصل لحاجه ياريت الافاده ولكم جزيل الشكر
وەڵاموەڵام