ڕێکخراوی داری خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانی خۆی بۆ (19،706) سوودمەند لە نەینەوا و ئەنبار دابین کردووە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، لەوانە لەدایکبوونی (76) منداڵ و ڕەوانەکردنی (360) نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانە حکومییە پسپۆريەکان.
لە ئەنبار، کلینیکەکانی پزیشکی گەڕۆک (2،223) کەسیان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا بنکەی تەندروستی داری لە کەمپی کیلۆ 7 خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی دابین کردووە بۆ (2،136) کەسی دیکە و بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزيبز و کەمپی عامرية الفلوجة (2،610) سوودمەندی خزمەتگوزاری پزیشکی تۆمارکراون.
لە نەینەوا، بنکەی تەندروستی داری ۷ خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی بۆ (۳،٤٥٢) کەس دابین کرد و (٥،٥٢٣) کەسی دیکە سەردانی کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی دایکبوونیان کرد لە ناوچەی تەل مرک بە لەدایکبوونی (۷٦) منداڵ و لە بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جدعة (۳،٧٦٢) کەس خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرت، لەنێویاندا ۱۲۸ نەخۆش لە دەیان خێزان کە بەم دواییانە گەیشتنە کەمپەکە.
هەروەها (3،453) کەس لە نێوان سوودمەندان و کرێکارانی ڕێکخراوی داری بەشدارییان کرد لە سیمینارەکانی پەروەردەی تەندروستی لە بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و درێژخایەنەکان و ڕێگاکانی خۆپاراستنی تەندروستی، هەروەها ناساندنی خزمەتگوزارییە پزیشکیە خۆڕاییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی داری دابینکراوە بۆ سوودمەندەکان.
----
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان
ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org
یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )
بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html
زیاد كردنی كۆمانت :