ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی پێشکەش بە (61486) هەزار سوودمەند کرد لە کانوونی دووەمی 2023 لە بنکە تەندروستییە جێگیرەکان، کلینیکی مۆبایل و هۆڵەکانی لەدايکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە (WHO) پاڵپشتی دارایی کراوە، لە کاتێکدا داری بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی پرۆگرامەکانی ڕاهێنان لەسەر تەندروستی ئافرەتان کە لەلايەن (UNFPA) پاڵپشتی دارایی کراوە.
ژمارەی سوودمەندانی نەینەوا گەیشتە (24,320) کەس، وە بەم شێوەیە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لەسەر چيای شەنگال (3938) سوودمەند، کۆمەڵگەی فرياکەوتن و لەدايکبوونی تل مرک (8921) سوودمەند کە لەوانە (99) لەدایک بوونێ سروشتی ئەنجام دراون، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستیی دەروونیی خزمەتگوزاری پێشکەشی بە (202) سودمەند کردووە، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کامپی جەدعەدا (4232) سودمەند، وە کلینیکی گەرۆکەکانی داری (7229) سودمەند.
لە ئەنبار ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزاريەکانی ڕێکخراوی داری گەیشتە (22,768) کەس، بەم شێوەیە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزیبز (2897) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری 2 لە عامرية الفلوجة (724) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری الرافدة (1,484) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە جرجیب (1,470) سوودمەند، بنکەی تەندروستی گەڕۆکی کیلۆ 7 (2260) سوودمەند، سەنتەری فریاکەوتن و فرياگوزاری خێرا لە رومانا (7,987) سوودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکان (5946) سوودمەند، لە کاتێکدا کە سوودمەندانی دانیشتنەکانی هۆشیاریی تەندروستی لە هەردوو پارێزگای نەينەواو ئەنبار گەيشتوونەتە (14277) کەس.
هەر لەو مانگەدا، لە ڕێگەی بەرنامەی وۆرکشۆپەکانی ڕاهێنانی تەندروستی ئافرەتان، پلاندانانی خێزان، لەباربردن کە لە لایەن سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکانپ (UNFPA) پاڵپشتی دارایی دابینکرابوو، ١٢١ پزيشك و کارمەند ڕاهێنانيان پێ کرا، کە بەشداربووان لە پارێزگاکانی (سەلاحەدین واسط و مثانی و میسان و كربلا) بوونەوە، وە لەقۆناغی یەکەمدا (20) ڕاهێنراو، دووەم (20) ڕاهێنراو ، سێیەمین (20) ڕاهێنراو ، چوارەمین (40) ڕاهێنراو، و پێنجەمین (21) ڕاهێنراو بەشداربوونە.
مناف محمد حسن
اكو تقديم لو لا
وەڵاموەڵام