حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی 60,000 سوودمەند کردوە لە ئەیلولی 2022

ڕێکخراوی داری لەماوەی مانگی ئەیلولی 2022 دا خزمەتگوزاری پزیشکی  پێشکەش بەنزیکەیی (60) هەزار هاوڵاتی کرد لە بنکەو کلینیکەکانیدا  لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش بە پاڵشتی دارایی رێکخراوە کۆمەککارەکانی  WHO IHF.

سەرجەمی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لەپارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و دیاله  بريتی بوونە لە (58350) سوودمەند بوو، وە خزمەتگوزاريەکانيش بريتی بوونە لە خزمەتگوزاری تەندروستیی سەرەتایی، منداڵ و فریاکەوتن، تەندروستی دەروونی، پێکوتەی منداڵان، پێکوتەی  COVID-19، هوشیاریی تەندروستییان وەرگرتووە، لە کاتێکدا دانیشتنی هۆشیاری  بۆ (13891) هاووڵاتی ئەنجامدراوە لەلايەن ڕێکخراوی دارييەوە.

سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە نەینەوا ژمارەیان (24692) سوودمەند بووە کە بەم شێوەیە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (2965) سوودمەند، بنکەی فریاگوزاری و مناڵبوونی تل مرک (6093) سوودمەند کە لە نێوانياندا ٩٦ ئافرەت مناڵبوونی سروشتيان بۆ کراوە،  بنکەی تەندروستی داری 9 لە کەمپی جەدعە یەکدا (3144) سوودمەند، و کلینیکە گەڕۆکەکانی داری (9252) سوودمەند، لەکاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونیی لە کۆمەڵگەی تل مرک  خزمەتگوزاری پێشکەش بە (146) سوودمەند کردوە.

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە ئەنبار بريتی بووە لە  (19767) کەس، کە بەم شێوەيە دابەشکراوە: ناوەندی داری 1 لە کامپی بزێبز (2671) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عامریەی فەلوجه (1060) سوودمەند، بنکەی تەندروستی  داری  لە الرافدة (1288) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە جرجیب (1203) سوودمەند، بنکەی تەندروستی  گەرۆکی داری لە کیلو 18 (1911) سوودمەند، سەنتەری فریاگوزاری و فریاکەوتنی خێرای داری لە رومانە (6905) سودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکان (4729) سودمەند، هاوکات ژمارەی سوودمەندان لە کلينيکە گەڕۆکەکانی داری لە چەندين ناوچەی پارێزگای ديالە گەيشتە (3092) سوودمەند.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :