حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr

داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی 75،٣٤٢  هاوڵاتی کردووە لە سەنتەر و کلینیکەکانی لە ئەنبار و نەینەوا و دیاله لە مانگی حوزه يرانى 2022 دا، دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستيەکان بە پاڵپشتی ڕێکخراوە کۆمەک بەخشەکان  (WHO-IHF) بووە و بریتی بوون لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فریاکەوتن و هەروەها تەندروستی دەروونی و کوتانی منداڵان و کوتانی کۆڤيد-١٩.

کۆی گشتی سوودمەندانی لەو خزمەتگوزاريانەی کە سەنتەر و نۆرینگەکانی داری لە نەینەوا پێشکەشیان کردووە بریتی بوو لە (43,537) کەس وە بەم جۆرە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (3504) کەس لەوانە (32) ناردنە نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری هەبووە، بنکەی تەندروستی داری ١٠ لە سنونێ (5,167) سودمەند و (21) حالەتی ڕەوانەکردن هەبووە  بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری، سەنتەری فریاگوزاری و هۆڵی لە دايکبوونی تل مرک (9078) سودمەند کە (24) ناردن بۆ نەخۆشخانەکان بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری  هەبووە و (78) منداڵبوونی سروشتی ئەنجام دراوە، بنکەی تەندروستی داری وەرديە لە بعاج (1732) سودمەند، سەنتەری داری لە تل البنات لە سنجار (1414)،  کلینیکە گەرۆکەکانی  داری (20433) سوودمەند، هاوکات یەکەی تەندروستی دەروونی لە تل مرک لەزومار خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵگەی پێشکەش بە (321) سوودمەند کرد، هاوکات کلینیکی مۆبایل لەپارێزگای دیالە پێشکەشی (٢٢٩٠) سوودمەند کرد.

کۆی گشتی سوودمەندانی لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن سەنتەرەکانی داری پێشکەشکراون لە بنکە و کلینیک و هۆڵی مناڵبوون لە ئەنبار 31,403 کەس بوونە، بەم شێوەيە: بنکەی تەندروستی داری ١ لە کامپی بزێبز (2,624), بنکەی تەندروستی داری ٢ عامرية الفلوجة (1481) سودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٨ لە حي البکر (3153) سودمەند و (6) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە،  بنکەی تەندروستی  الرافدة (1415) سودمەند کە (11) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (1343) سودمەند لەوانە (7) حالەتی ڕەوانەکردن هەبووە بۆ نەخۆشخانە، کلينيکی  تەندروستی گەڕۆک لە کیلو 18 (2013) سودمەند کە (10) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە هەبوونە. سەنتەری فریاکەوتن و فرياگوزاری لە الرمانة (6097) سوودمەند و (7) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە، و کلینیکە گەرۆکەکانی داری (12,585) سوودمەند، وە هۆڵی لەدايکبوون لە حي البکر (٦٩٢) سوودمەند کە (٣١) ئافرەتيش نەشتەرگەری منداڵبوونيان بۆ کراوە.

لە بواری هۆشیاری تەندروستیدا کە لە ناوەند و کلینیکەکانی داری لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار و دیالە بەڕێوەچووە، ژمارەی سوودمەندان لە مانگی ئایاری ساڵی  1944٤ هاووڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • برزان خالد
    برزان خالد
    2 ساڵ پێش

    اريد اعمل في هاذه المنظمه ارجو المساعده

    وەڵام
  • قيس
    قيس
    2 ساڵ پێش

    هل يوجد علاج للأمراض المزمنة مثلاََ قطرة اون الفا وشراب كالسيوم اوستبلاص

    وەڵام
  • ديمه محمد علوان
    ديمه محمد علوان
    8 مانگ پێش

    مصابه بطفره جينية نادره وعلاجها زراعه نخاع

    وەڵام