لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕێکخراوی داری مرۆیی زنجیرەیەک کاری خێرخوازی لەپارێزگای دیوانیه بۆ یارمەتیدانی خێزانە لێ قەوماوەکان و منداڵانی بێسەروشوێن و بەساڵاچووان ئەنجامدا.
داری بۆ ئەوەی بارگرانی خێزانە کەم دەرامەتەکان کەمبکاتەوە و یارمەتیان بدات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، دەستی یارمەتی بۆ (507) سوودمەند درێژکرد و (100) سەبەتەی خۆراکی دابەش کرد، هەریەکەیان کۆمەڵێک کەرەستەی سەرەکی (ئارد، نەوت، پاقلەمەنی، شیر، کەرەستەی تر) تێدابوو، ئەمەش بە هاوکاری بەخشەرانی کۆمەڵەی قوتابيانی کۆلێژی پزيشکی لقی دیوانیە و نوێنەريان بەڕێز (أحمد عبدالخالق)، و دکتۆر (مرتضی علي مزهر) و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی داری.
بۆ ڕاکێشانی خەندە لەسەر لێوی بێبەشەکان، داری لە کەمپينێکدا جلی جەژنی پێشکەشی ئەو منداڵانەی کە بێ بەشن لە چاودێری دایک و و ئەو منداڵانەی لە خێزانی کەم دەرامەتەکانن کە ١٢٤ منداڵ لێی سوود مەندبوون، ئەمەش بە هاوکاری بەخشەرانی بەڕێزان (أحمد عبدالخالق، سهاد و فاطمة صابر) و ئاسانکاری لە لايەن پۆشاکی نشأت.
وەک بەشێک لەئەرکە مرۆییەکانی و لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێکخراوی داری هەڵسا بە پێدانی نانی بەيانی لە خانەی بەساڵاچوانی پارێزگای دیوانیە بە هاوکاری بەخشەری بەڕێز (حسن کامل جواد) کە ٣٥ کەس سوود مەندبوون.
لەکاتێکدا داری سوپاس وپێزانينی هەیە بۆ سەرجەم بەخشەرەکان، وە هەڵوێست و ڕۆڵی خۆبەشخانی ڕێکخراويش لە ديوانيە کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامانە بۆ خزمەتی خزم و کەسانمان لەم پارێزگايە بەرز دەنرخێنێت.
زیاد كردنی كۆمانت :