ڕێکخراوی داری مرۆیی چاودێری و خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی (98,617) سوودمەندبوو کردووە لە سەنتەر و کلینیکە پزیشکییەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، ئەمەش بە پشتگيری دارایی ڕێکخراوە کانی UNFPA-IHF-WHO-WHO-CARE، لە وانە خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی و تەندروستی ئافرەتان و منداڵبوون و فرياگوزاری خێرای گرتەوە، ئەمەش سەرەڕای دابينکردنی پشتگيری دەروونی و چارەسەری سروشتی و و پێکوتەی منداڵان و پێکوتەی ڤايرۆسی کۆڕۆنا.
کۆی گشتی سوودمەندبووان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە دابینکراوەکان گەیشتە (73,825)کەس لە بنکە تەندروستییە جێگیرەکان و گەڕۆکەکان وە هۆڵەکانی لەدايكبوون و فرياگوزاری ڕێکخراوی داری ، لە کاتێکدا ژمارەی لەدایکبووان گەيشتە (42) لەدایکبوون، هاوکات ژمارەی سودمەندبووانی پرۆژەی تيمەکانی کوتانی دژی ڤايرۆسی کۆڕۆنا لە ئەنبار کە لەلایەن(IHF) پاڵپشتی دارایی دەکرێت گەيشتە (898) لەماوەی هەفتەی یەکەمی پڕۆژەکەدا .
وەهاروەها 14830 کەس سوودمەندبوون لەخزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان کە ڕێکخراوی داری بە پاڵپشتی دارایی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) پێشکەشی دەکات لە پارێزگاکانی ئەنبار نەینەوا و صلاح الدین ، وە لەمانە دا 188 لەدايکبوونی سروشتی تێدابوو. لە کاتێکدا داری خزمەتگوزاری پێشکەش بە9962 کەس کرد لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، تەندروستی ئافرەتان و لە دايکبوون ، کە لە نێوياندا ٥١ لەدايکبوون لە ئەنبار بوون لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەولەتی و حکومەتی ئەڵمانيا، لە کاتێکدا دانیشتنەکانی هۆشیاری تەندروستی (28,592) کەس بەشدار بوون.
وە لە دیوانیەشدا لە هەمان مانگ، ڕێکخراوی داری بەرنامەیەکی هاودەمی بۆ یارمەتیدانی منداڵانی قوتابخانە جێبەجێ کرد، کە بریتی بوو لە دابەشکردنی کەلوپەلی کۆگا و قوتابخانە، کە 300 قوتابی لێی سوودمەند بوون.
علي حسين علي
علي حسين من الموصل
وەڵامفاروق فتاح مزيري
دهوك ناحية قسروك
وەڵاموەڵام