ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی تشرينی یەکەمدا توانی خزمەتگوزاری پزيشکی بۆ ٩٠٥١٦ کەس پێشکەش بکات بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی CARE-UNFPA-IHF-WHO ، کە خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی و ئافرەتان و مناڵبوون و فرياکەوتنی خێرای لەخۆوە گرتبوو، ئەمە جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی مناڵان و کوتان دژی ڤايرۆسی کۆڕۆنا.
کۆی سودمەندانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە خزمەتگوزاری پزیشکییان بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی (WHO) گەیشتە ٦٨٠١٩ کەس لە بنکە تەندروستيە جێگيرەکان و کلينيکە گەڕۆکەکان و هۆڵەکانی لە دايکبوون. ژمارەی لەدايکبوونەکان گەيشتوونەتە ٩٤ لە دايکبوون. وە هەروەها یەکەی کەرەنتينی پزيشکی لە ئەنبار کە لەلايەن ڕێکخراوی داری بەڕێوەدەبرێت و لەلايەن سندوقی هاوکاری دارایی مرۆی لە عێراق (IHF) پالپشتی دارایی دەکرێت پێشوازی لە ٣٢ کەيس کردووە.
هەر لەم مانگەدا، کۆی ژمارەی سوود مەندبووان لە خزمەتگوزاری رێکخراوی داری مرۆیی بۆ تەندروستی ئافرەتان گەيشتۆتە ١٣٦٦٨ لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەينەواو صلاح الدين بە پاڵپشتی دارایی (UNFPA) کە لە ناوياندا ٧٦ لە دايکبوونی سروشتی هەبووە. وە لە لايەکی ترەوە، داری خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی و تەندروستی ئافرەتان و لەدايکبوون پێشکەشی ٨٧٩٧ کەس کردووە ، لە ناوياندا ٥٤ لەدايکبوون لە پارێزگای ئەنباردا هەبووە لە رێگەی پڕۆژەی ڕێکخراوی (CARE) نێودەوڵەتی و حکومەتی ئەڵمانی. وە ئەمە پێشکەشکردنی دانيشتنی هۆشياری تەندروستيشی گرتۆتەوە بۆ ٢٦٠٢٣ بەشداربوو
إياد سالم المرسومي
لدي أطفال مرضى لديهم خلع ولادي. عددهم 2
وەڵاموەڵام