حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی ئەیلولدا یارمەتی نزیکەی 130 هەزار کەس دەدات و چوار بنکەی تەندروستی دادەخات لەبەر نەبوونی پاڵپشتی دارایی

لە مانگی ئەیلولدا ڕێکخراوی داریی مرۆیی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە 130366 کەس کرد، بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی  UNFPA-IHF-WHO ، کە بریتین لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ئافرەتان و فرياگوزاری خێرا، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی منداڵان و کوتانی کۆڕۆنا.  

کۆی سودمەندان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی کە بە کۆمەکی WHO دابین دەکرێت 65,188 کەس بووە. کە لە بنکە تەندروستی و کيلنيکەکان و سەنتەری فرياگوزاريەکان و هۆڵەکانی ڕێخراوی داری بوونە ، هاوکات ژمارەی لەدایکبووان (54) لە دايکبوون بووە، وە ڕێکخراوی داری چوار سەنتەری لە نەینەوا داخست (داری5، داری6، داری 11 خەتارە، داری 12 دۆغات) لەگەڵ ژمارەیەک کلینیکی مۆبایل.

لە کۆی گشتی 168818 کەس لە سوودمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و سەلاحەدین، بە پاڵپشتی دارای (UNFPA) کە 251  کەسیان لە دایکبووانی سروشتی بوون، لە کاتێکدا داری خزمەتگوزاری   تەندروستی سەرەتایی و تەندروستی ئافرەتان  پێشکەش بە 8359 کەس کردووە، کە 47 کەس لە لەدايکبووان لە ئەنبار بوونە لە ژێر پڕۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەوڵەتی حکومەتی ئەڵمانياوە بووە. وە جگە لەمانە کاروچالاکيەکان 26301  کەس بەشداری دانيشتنی هۆشياری تەندروستی گرتۆتەوە کەلەلايەن داری دابين کراوە.

وە هەروەها لە مانگی ئەیلولدا داری یەکەیەکی پزیشکی بۆ یارمەتیدانی سەردانیکەرانی شاری کەربەلا دابین کرد و خزمەتگوزاری تەندروستی و هۆشیاری بۆ نزیکەی 40 هەزارهاوڵاتی دابین کرد


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • صفاء محمد رمضان محمد
    صفاء محمد رمضان محمد
    2 ساڵ پێش

    ٠٧٧٢٥٣١٢٧٧٨

    وەڵام