کۆی سودمەندان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئانبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی دابینکراو بە پاڵپشتی ڕێخکراوی تەندروستی جيهانی گەيشتە 62761 کەس ، کە سوودیان لە بنکەی تەندروستی جێگیری داری و نۆرینگە مۆبایلەکان و هۆڵی فریاکەوتن و منداڵبوون هەبوو ، لە کاتێکدا ژمارەی لەدایکبوونەکان ( 123 ) منداڵ بووە .
کۆی گشتی سوودلێکەوور لە خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان گەيشتە ( 12124 ) لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەددین کە لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) تەرخان کرا ، کە 134 لە دایکبووی سروشتی لە ناویاندا بوو .
هەروەها سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە نەینەوا خزمەتی پێشکەشی (6810) کەس کرد کە لەلایەن سندوقی دارایی مرۆیی لە عێراق (IHF) پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت ، هاوکات داری خزمەتگوزاری پێشکەش بە 9018 سودمەندی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئافرەتان و منداڵبوون کردووە، کە 49 منداڵبوون هەبووە لە ناویاندا لە شاری "ئەنبار" وەک بەشێک لە پرۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەوڵەتی لە عێراق و حکومەتی ئەڵمانیا.
هەروەها ڕێخکراوی داری مرۆیی بەردەوام بوو لە چالاکییە ئاساییەکانی لە لایەنی هۆشیاری تەندروستی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەتايبەت هۆشياری لەسەر ڤايرۆسی کۆڕۆنا و پێدانی ڤاکسین لە هەندێک لە ناوەندەکانیدا ، کە کۆی دانیشتنەکانی هۆشیاری ( 14834 ) بووە ، کە نزیکەی ( 28, 683 ) سودمەند بوون لەم دانيشتنانە.
رنا عدنان محمد مزعل
هل احصل على شهادة مشاركة من الدورة أم لا؟؟
وەڵامتكون الدورة اون لاين لو حضوري
حنان اكرم طه
ارجو المساعده اني من الموصل الايمن المنطقه القديمه واريد اعالج بنتي عمرها 17سنه الدوره الشهريه تجيها كل 5تشر ارجو منكم المساعده
وەڵامArkan Mohammed merza
Bio6 help human
وەڵاموەڵام