داری & 39; & 39; دەستی کردووە بە پرۆگرامێکی هۆشیاری لە هۆڵی کۆنفڕانسەکان لە نەخۆشخانەی التاهیل ی پزیشکی لە صلاح الدین و نەخۆشخانەی ابن سینا لە نینوی بەئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و تەندروستی هەردوو پارێزگاو فەرمانگەکانی تر، دەستکرا بە ڕاهێنانی لایەنە پەیوەندارەکان و تیمە خۆبەخشەکان شیکردنەوەی تەواوی پڕۆگرام لەلایەن WHO کە (پێناسەی ترسناکی روودانی لافاو، تێگەیاندنی کۆمەڵگا، شیکردنەوەی حاڵەتە لەناکاوەکان بۆ ڕای گشتی، شیکردنەوە ترسناکی لەناکاو، پلانی بەدەم هاتوو) لەخۆ دەگرێت.
بەئامانجی شیکردنەوەی پلانەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ گەیاندنی پەیامەکانی خۆپارێزی لەکاتی ڕووانی هەر حاڵەتێکی لەناکاوی لافاو بۆ گەیاندنی زانیاری بۆ دوورترین خاڵی پەیوەندنی لەگوندەکان و ناوچەکە.
تیمەخۆبەخشەکە بەسەر دووبەرەدا دابەش بوون یەکەم لە نینوی (۲٥) خۆبەخش و (۲) چاودێر، چاودێرەکان دابەشکردنیان ئەنجامدا بەپێی ناوچەی ترسناکی و نزیکی لە ڕووبار، کە هەر خۆبەخشێك ٦٠٠ دانیشتنی هۆشیاری پێشکەش دەکات، بەلانی کەمەوە دەبێ بگاتە ۲٤ هەزار دانیشتن بۆماوەی ۱٠ ڕۆژ، کە ( جەنتای تایبەت، جامپۆشی سەیارە، بروشوری هۆشیاری، پۆستەری زانیاری، رۆژ ژمێر، دەفتەری نوسراو، دەفتەری تێبینی) پەخشکردنی ڕاستەوخۆ لەڕێگای ڕاگەیاندنەکان ( ترسناکی لافاو، هەنگاوەکانی ئامادەباشی لافاو، ئاسەواری لافاو، حاڵاتی فریاگوزاری، ئامادەباشی وڵامدانەوە) پێشکەشکردنی لەڕێگای دەزگاکانی تەلەفزیون و ڕادیۆ.
عبدالرحمن طاهر يحيئ
خريج بكلوريوس.
وەڵامالاختصاص. علم النفس
انتميت الئ منظمه الطبيه
وانتميت الئ المنظمه سبع سنابل
وەڵام