... هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی ناوەستێت بەم پەتایە جیهانییە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێز و پێزانین دەبەخشێت بە نۆرینگە گەڕۆکەکانی کە ڕێکخراوی داری مرۆیی بەگەڕی خستووە کەخزمەتگوزاری تەندروستی و هۆشیاری تەندروستی لەپارێزگاکانی نینوی و انبار، سەرەڕای پەتای جیهانی کۆڕۆنا، لە ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە کە نۆرینگە گەرۆکەکانی کە لەلایەن داری بەکارخراوە و ڕۆلیان بەرز نرخێندراوە کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بۆ خەڵکانی ئاوارە لەدوای ساڵی ۲٠۱٤ نیشتەجێی کەمپەکانن، کە ڕێکخراوی داری سەرکەوتووبووە لە بەڕێوەبردنی ۱۸ نۆرینگەی گەڕۆك لە پارێزگاکانی نینوی و الانبار، کە خەڵکێکی زۆری ئاوارە سودمەندن لەم خزمەتگوزاریە تەندروستیانە.
هەر وەك ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ کردووە لە ڕاپۆرتەکەی خۆی کە ئەم نۆرینگە گەرۆکانە سەرکەوتووبوون لە گەیاندنی پەیامی خۆپارێزی دژی کۆڕۆنای نوێ.
هەزاران سودمەند بوو هەیە لە نینوی، کە ٤۸٦۱۱ ڕاوێژی پێشکەش بە ۲۹۳ ناوچەکردووە تاوەکو حوزیرانی ۲٠۲٠.
http://www.emro.who.int/ar/2020-arabic/who-mobile-clinics-serving-the-vulnerable-in-mosul-amid-covid-19-outbreak.html
زیاد كردنی كۆمانت :