داری بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتەکانی تایبەتب بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە جیهانییە لەڕێگایی دابەشکردنی زیاتر لە۱٠،٠٠٠ دمامك و ۱٠،٠٠٠ جوت دەستکێشی پزیشکی، سەرەڕای ۸٤٠٠ کارتۆن مادەی پاکەرەوە و ۲٠٠٠ هەڵواسراوەی تایبەت بە نیشانەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا و ڕێگاکانی خۆپارێزی دژی ئەم پەتا جیهانییە لە دانیشتوانی قەزای فەللوجە، کە ژمارەی سودمەندبووان گەیشتە زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس و لەگەڵ ئاشناکردنیان بە ڕێگاکانی بەکارهێنانی ئەم پێداویستیانە لەپێناو کەم کردنەوەی ژمارەی تووشبووان بەم پەتا جیهانییە ترسناکە.
ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستیکرد بە هەڵمەتی & 39; پێکەوە دژی کۆڕۆنا& 39; و ماڵی ئاشتی& 39; لەسەرەتایی دەرکەوتنی یەکەم حاڵەت لە عێراق، سەرجەم داتاکانی هەڵمەتەکان بەردەستن لە لاپەڕەی فەرمی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومییەکان ئەو هەڵمەتانەی ئەنجامدراون بۆ خۆپارێزی دژی کۆڕۆنای نوێ، و نزیکەی ۱۲٠ هەڵمەت ئەنجامدراون لەسەرجەم ڕێگاکانی خۆپارێزی و لە زۆربەی پارێزگاکان و زیاتر لە دەیان هەزار هاوڵاتی سودمەندبوون، سەرەڕای هەڵمەتی خۆپارێزی ڕۆژانە کە لەلایەن فەرمانبەرانی داری ئەنجامدراوە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان و نۆرینگە گەڕۆکەکان کاردەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و نینوی و صلاح الدین.
ڕێکخراوی داری سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم ئەولایەنانەی کەوا بشداربوون بۆ سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتانە و بە هەماهەنگی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دیوانی پارێزگا و دەستەی ئەمنی و تەواوی ڕاگەیاندنەکان دەکات، بەڵێندەدەین بەردەوام دەبین لەپێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان لە هەموو پارێزگاکان بەشێوەب خۆڕایی و تایبەت بە ڕووبەڕووبونەوەی کۆڕۆنای نوێ.
زیاد كردنی كۆمانت :