ڕێکخراوی داری دەستیکرد بە خستنگەڕی نۆرینگەی پزیشکی بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە پارێزگای سەلاح الدین بە پاڵپشتی سەندوقی هاوکاری بۆ دانیشتوانی نەتوەیەکگرتوەکان.
هەردوو نۆرینگەی داری بۆ تەندروستی ئافرتان و وەچەنانەوە دەکەوێتە ناحیەی صینیة و زوایە سەربە قەزای بێجی پارێزگای سەلاح الدین، کە لە ڕۆژانی شەممە بۆ پێنج شەمم لە کاتژێر ٨ی بەیانی بۆ ٢ نیوەڕۆ کراوە دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی.
وەهەروها خزمەتگوزاری بەخۆڕایی دەبێت لەهەردوو نۆرینگەی پزیشکی بۆ ئافرەتان و پشکنینی ئافرەتانی دووگیان لەپێش و لەدوای لەدایک بوون، هەروەها ڕێکخستنی خێزان و ڕۆشنبیری تەندروستی و خۆپارێزی دژی پەتای کۆرۆنای نوێ.
زیاد كردنی كۆمانت :