ڕێکخراوی داری مرۆیی هۆڵی لەدایک بوون بەناونیشانی (ولادة الکرمة) لە قەزای الکرمة لە ئەنبار بە پاڵپشتی سەندوقی هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتوان نەتەوە یەکگرتووەکان وە هەروەها نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکارخست بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە هەمان پارێزگا و بەپاڵپشتی لایەنی هاوکار.
داری دەستی کرد بەبکاخستنی هۆڵی لەدایک بوونی ولادة الکرمة لە دوای ئامادەکردنی بەباشترین کادیر و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەنجامدانی لەدایک بوونی سروشتی بەخۆڕایی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری هەموو ڕۆژانی هەفتە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ڕاوێژکاری ئافرەتان و پشکنینی ئافرەتانی دووگیان پێش و دوای لەدایک بوون و ڕێکخستنی خێزانی، وەهەروەها پشکنینی سۆنار و هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی دژی پەتای کۆرۆنای نوێ، وە ڕێکخراو بە پاڵپشتی UNFPA هەموو ئامادەکاریەکی تێدایە بۆ بەکاخستنی هۆڵی لەدایک بوون لە قەزای قاءم لە ئەنبار.
لەئەنبار هەروەها ڕێکخراوی داری نۆرینگەی پزیشکی بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوەی کردۆتەوە لە ناوچەی الصقلاویة سەر بە قەزای فەلوجة لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA کە لەڕؤژانی شەممە تا پێنج شەممە کراوە دەبێت لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی بۆ ٢ی نیوەڕۆ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری ئافرەتان و بەدواداچوونی تەندروستی ئافرەتانی دووگیان و خۆپارێزی دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
غسان كريم حسن الجميلي
السلام عليكم ورحمة الله
وەڵامانا خريج كلية قسم العلوم التربوية والنفسية
هل استطيع العمل معكم ارجو الرد
من سكن الانبار /قضاء الكرمه
وەڵام