حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری هۆڵی لەدایک بونی (ولادة الکرمة) دەکاتەوە و نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکاردەخات بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA

ڕێکخراوی داری مرۆیی هۆڵی لەدایک بوون بەناونیشانی (ولادة الکرمة) لە قەزای الکرمة لە ئەنبار بە پاڵپشتی سەندوقی هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتوان نەتەوە یەکگرتووەکان وە هەروەها نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکارخست بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە هەمان پارێزگا و بەپاڵپشتی لایەنی هاوکار. 
داری دەستی کرد بەبکاخستنی هۆڵی لەدایک بوونی ولادة الکرمة لە دوای ئامادەکردنی بەباشترین کادیر و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەنجامدانی لەدایک بوونی سروشتی بەخۆڕایی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری هەموو ڕۆژانی هەفتە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ڕاوێژکاری ئافرەتان و پشکنینی ئافرەتانی دووگیان پێش و دوای لەدایک بوون و ڕێکخستنی خێزانی، وەهەروەها پشکنینی سۆنار و هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی دژی پەتای کۆرۆنای نوێ، وە ڕێکخراو بە پاڵپشتی UNFPA هەموو ئامادەکاریەکی تێدایە بۆ بەکاخستنی هۆڵی لەدایک بوون لە قەزای قاءم لە ئەنبار. 

لەئەنبار هەروەها ڕێکخراوی داری نۆرینگەی پزیشکی بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوەی کردۆتەوە لە ناوچەی الصقلاویة سەر بە قەزای فەلوجة لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA  کە لەڕؤژانی شەممە تا پێنج شەممە کراوە دەبێت لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی بۆ ٢ی نیوەڕۆ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری ئافرەتان و بەدواداچوونی تەندروستی ئافرەتانی دووگیان و خۆپارێزی دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. 


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • غسان كريم حسن الجميلي
    غسان كريم حسن الجميلي
    4 ساڵ پێش

    السلام عليكم ورحمة الله
    انا خريج كلية قسم العلوم التربوية والنفسية
    هل استطيع العمل معكم ارجو الرد
    من سكن الانبار /قضاء الكرمه

    وەڵام