سێیەم رۆژ لەدوای یەک... هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەلایەن ڕێکخراوی داری لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەست پێکردووە لە شاری بغداد لە ڕووبەڕوووبونەوەی ڕێگەگرتن لە بڵوبوونەوەی
تیمی راهێنراوی پزیشکی داری لەرۆژی هەینی هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەگەرەکی منسور،کە ئەویش ئەوەبوو چۆن بەشێوەیەکی زانستی ڕێگری بکەن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، روونکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرەڕای دابەشکردنی زیاتر لە ١٥٠٠ جوت دەستکێشی پزیشکی و ١٠٠ هەڵواسراوەی
تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەڵمەتی ئەمڕۆ کە پێش دووهەڵمەتی ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکرا لەگەڕەکی منسور، کە ٦٠٠ دەمامک و ١٠٠٠ جوت دەستکێی پزیشکی، هەروەها ٢٠٠٠ هەڵواسرەوەی پزیشکی و ١٠٠٠ برۆشۆری ڕێنیشاندان، هەروەها سێیەمیان ڕۆژی پێنج شەممە لە کەڕادە کە ٢٠٠٠ جوت دەستکێی پزیشکی، هەروەها ٢٠٠٠ هەڵواسرەوەی پزیشکی و ٢٥٠٠ برۆشۆری ڕێنیشاندان
داری هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی هەڵمەتی زیاتر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەوانیش هەڵمەتی هۆشیاری و پاکڕاگرتنن، گەیشتن بە قۆناغی هۆشیاری تەواو لەسەر خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەکی زیاتری پارێزگاکانی وڵات.
داری بەپێویستی دەزانێ سوپاس و پێزانینی سەرجەم بەشداربووان بکات کە بەشداربوون لەم هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەیەی خۆپاراستنی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هیوا خوازین هەموولایەک تەندروست بن.
زیاد كردنی كۆمانت :