حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بە خۆرایی پيشکەش بە١٣٨٢١٠ هاوڵاتی دەکات  لەماوەی مانگی تشرینی دووەم دا.


ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٣٨٢١٠هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی تشرینی دووەمی  ساڵی ٢٠١٩ 


ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٤٨٦٥)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٢ (٣٤٧٠) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٥٠٢٠) وە لە داری ٤ (٢٨٩٣)  هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه‌، هیت، عنە، القائم، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (١٢٥٥٨) هاوڵاتی كراوه‌.

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ یەکەمیان WHO گه‌یشته‌ (٢٥٨٧) هاوڵاتی كة ٣٤ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون. بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪‪WHO گه‌یشته‌ (١٢٨٧) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٤٢٩٥  هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. 

له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٥ پێشوازیان له‌ (٥٣٣٦) هاوڵاتی كردووه‌، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١١٥٩٤) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٣٧٤٦)، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری سنونی(١٤٢٥٩) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٤٧٤٢) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٤٢٣٠٣) هاوڵاتی كراوه‌، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٦٣٩هاوڵاتی کردووە. 


وه‌ نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی تەندروستی داری ٥  بە سپۆنسەری UNFPA، ی پێشوزاری کرد لە (٩٥٦) هاوڵاتی،   هه‌روه‌ها داتای مانگانه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ١٧٦٥، کە (١٧٩) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (١٦٢) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی‌ به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی  UNFPA، گه‌یشته‌ (٢٩٢٤) هاوڵاتی وە هەروەها  (٢٥٣) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.

له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ‪ WHO (٧٧٠٢) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه‌، له‌نێوانیان دا (٢٧٧) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه‌، (٢٧٠) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه‌. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٢٦٤٧هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا ٥٠٥ هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، ٢٩٦) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه‌.
‫                                                             

له‌ به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له‌ (٤٧٥) هاوڵاتی كردووه‌، وه‌ نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه‌ له‌مانگێك (٩٧٠) هاوڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :