ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٥٢٢٥٢ هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی تموز ساڵی ٢٠١٩
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگهكانی داری له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ١ (٣٨٥٨)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی داری ٢ (٤٩٨٧) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ (٤١٣٢) وە لە داری ٤ (٣٩٣٣) هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان كه كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنهی وه‌ك خالدیه، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (٧٩٩١) هاوڵاتی كراوه.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له گه‌ڕه‌كی به‌كر له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (٢٤٨٢) هاوڵاتی كة ٢٥ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (١٣٨٦) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣٦١٤هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO.
له پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگهكانی داری لهخزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه پاڵپشتی دەكرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ٥ پێشوازیان له (١٣٩٥٢) هاوڵاتی كردووه، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٤٣٨٠) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ (٣٦٤٠)، وە لە بنکەی تەندروستی داری سنونی(١٢٩٣٨) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری ۷ (٥٤٣٤) نۆرینگه گهرۆكهكانی داری خزمه‌تی (٣٩٩٥٢) هاوڵاتی كراوه، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٧٤٦هاوڵاتی کردووە.
وه نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و سەلامیە بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٧٨٥) هاوڵاتی و دووەميان لە (٩٨٩) هاوڵاتی، هه‌روه‌ها داتای مانگانه بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٣٩٥١، کە (١٩٢) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (١٢٩) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی UNFPA، گه‌یشته (٣٢١٤) هاوڵاتی وە هەروەها (٢٧٧) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.
له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO (١١٤٤٨) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه، له‌نێوانیان دا (٩١٠) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه، (٥٢٤) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٣٣٥٦ هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا (٥١١) هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، (٣١٠) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه.
له به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له (٨٢٦) هاوڵاتی كردووه، وه نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له دیوانیه خزمه‌تی پێشكه‌ش به هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه له‌مانگێك (١٢٥٨) هاوڵاتی بووە.
زیاد كردنی كۆمانت :