ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٤٢٣١٧ هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی حوزیرانی ساڵی ٢٠١٩
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگهكانی داری له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ١ (٣٤٩٠)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی داری ٢ (١١٨٧) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ (٤١٤١) وە لە داری ٤ (٣٠٢٥) هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان كه كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنهی وه‌ك خالدیه، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (٧٦٧٧) هاوڵاتی كراوه.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له گه‌ڕه‌كی به‌كر له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (٢٧٥٥) هاوڵاتی كة ٣٠ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (١٤١٩) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣٨٦٨هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO.
له پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگهكانی داری لهخزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه پاڵپشتی دەكرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ٥ پێشوازیان له (١٢٨٢٠) هاوڵاتی كردووه، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٥٧٤٩) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ (٤٧٥٢)، وە لە بنکەی تەندروستی داری سنونی(١٢٩٥٦) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری ۷ (٥٣٤٥) نۆرینگه گهرۆكهكانی داری خزمه‌تی (٣٨٤٠٣) هاوڵاتی كراوه، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٦١٢هاوڵاتی کردووە.
وه نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و سەلامیە بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٤٣٩) هاوڵاتی و دووەميان لە (٩٠٢) هاوڵاتی، هه‌روه‌ها داتای مانگانه بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٢٠٢١، کە (١٦٦) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (٢٤٢) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی UNFPA، گه‌یشته (٣٤٤٨) هاوڵاتی وە هەروەها (٢٢٩) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.
له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO (٩٠٩٢) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه، له‌نێوانیان دا (٦٢٦) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه، (٤٤٥) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٢٨١٤ هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا (٤٥٤) هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، (٢٦٨) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه.
له به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له (٦٧١) هاوڵاتی كردووه، وه نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له دیوانیه خزمه‌تی پێشكه‌ش به هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه له‌مانگێك (١٧٣١) هاوڵاتی بووە.
زیاد كردنی كۆمانت :