ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٦٨٥٦٧ هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماووەی مانگی نیسان.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ١ (٥٢٧٦)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی داری ٢ (٦٣٤٢) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ (٦٣٣٤) وە لە داری ٤ ٣٤٠٤ هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان كه كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (٩٨١٢) هاوڵاتی كراوه.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له گه‌ڕه‌كی به‌كر له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (١٥٢٨) هاوڵاتی كة ٣٠ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (١٧١٨) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٧٢٧ هاوڵاتی کردووە دوای کردنەوەی لەلایەن داری لەمانگی نیسان و بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO.
له پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه پاڵپشتی دەكرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ٥ پێشوازیان له (١٧٤١٥) هاوڵاتی كردووه، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٨٤٥٨) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ (٦١١٥)، وە لە بنکەی تەندروستی داری سنونی(١٠٣٨٥) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری ۷ (٥٢٧٨) نۆرینگه گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٥٠٣٩٨) هاوڵاتی كراوه، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٩٩٥ هاوڵاتی کردووە لە کاتی کردنەوەی لەسەرەتاکانی مانگی نیسان.
وه نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و سەلامیە بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٧٥٨) هاوڵاتی و دووەميان لە (١٠٧٨) هاوڵاتی، هه‌روه‌ها داتای مانگانه بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٢٠٥٥، کە (١٦١) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (٢٤٤) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی UNFPA، گه‌یشته (٣٧٣٥) هاوڵاتی وە هەروەها (٢٣٨) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.
له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO (١٠٥٣١) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه، له‌نێوانیان دا (٧٤٧) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه، (٤٣٧) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٣١٤٦ هاوڵاتی بکات.
له به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له (١٠٢٩) هاوڵاتی كردووه، وه نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له دیوانیه خزمه‌تی پێشكه‌ش به هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه له‌مانگێك (٢٠٤٥) هاوڵاتی بووە.
زیاد كردنی كۆمانت :