حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
داری رۆڵ دەبینێت لە ئەنجامدانی ١٥٧٩ نەشتەرگەری و پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ١٦٩٣٩٠ هاوڵاتی

ڕێكخراوی داری خزمه‌تی  ته‌ندروستی گشتگیر پێشكه‌ش به‌ ١٦٩٣٩٠ هاوڵاتی ده‌كات له‌ بنكه‌ ته‌ندروستی ونۆرینگه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن داری له‌ پارێزگاكانی موسڵ، ئه‌نبار، به‌غداد، و دیوانیه‌ له‌ماوه‌ی مانگی ئادار ساڵی ٢٠١٩.‫

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٥٧٢٢)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٢ (٧٥٩٩) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٦٥٤٨). هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه‌، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (١١٩٢١) هاوڵاتی كراوه‌.‫

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO گه‌یشته‌ (١٧٩٩) هاوڵاتی كة ٣٢ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عانا‌ نێردراوه‌ بۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO گه‌یشته‌ (١٤٣٠) هاوڵاتی.‫

له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٥ پێشوازیان له‌ (١٧٧٧١) هاوڵاتی كردووه‌، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٧٨٠٦) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٤٨٣٦)، وە لە بنکەی تەندروستی‌ سنونی(١٠٥١٣) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٦٥٥٠) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٥٢٥٠١) هاوڵاتی كراوه‌.‫

وه‌ نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و داری ٧ بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٣٩٦) هاوڵاتی و دووەميان لە (١٢١٦) هاوڵاتی،   هه‌روه‌ها داتای مانگانه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، (١٨٩) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (١٥١) نەشتەرگەری ئەنمجا دارا، وە کۆی گشتی سەردانيکەرانی لە مانگێکدا گەيشتە (١٩٢٨) سەردان. وه سەردانيکەرانی‌ به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارای  UNFPA،  گه‌یشته‌ (٣٦٧٦) هاوڵاتی وە هەروەها  (٢٦٣) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.

له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ‪WHO (٩٦٢٧) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه‌، له‌نێوانیان دا (٧٢٣) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه‌، (٤٢٧) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه‌. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٢٨١٣ هاوڵاتی بکات.                                                          

له‌ به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له‌ (١٧٧٣) هاوڵاتی كردووه‌، وه‌ نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه‌ له‌مانگێك (١٩٦٥) هاوڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • Dr.khalid gameel
    Dr.khalid gameel
    5 ساڵ پێش

    I'm afamilly medicine doctor and want to work with you

    وەڵام
  • QBI7F64HA7RE www.yandex.ru
    QBI7F64HA7RE www.yandex.ru
    1 مانگ پێش

    QBI7F64HA7RE www.yandex.ru

    وەڵام
  • NEZF48N1FK8K www.yandex.ru
    NEZF48N1FK8K www.yandex.ru
    1 مانگ پێش

    NEZF48N1FK8K www.yandex.ru

    وەڵام