ڕێكخراوی داری خزمه‌تی ته‌ندروستی گشتگیر پێشكه‌ش به ۱٦۷٥۹۸ هاوڵاتی ده‌كات له بنكه ته‌ندروستی ونۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن داری له پارێزگاكانی موسڵ، ئه‌نبار، به‌غداد، و دیوانیه له‌ماوه‌ی مانگی شوبات ساڵی ٢٠١٩.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ١ (٥٦۳۳) هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی داری ٢ (٤۸۹۳) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٨ (٥۸٦۷). هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان كه كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه، هیت، بغدادی و فوڕات و بەكر خزمه‌تی (۹۲۹۹) هاوڵاتی كراوه.
ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له گه‌ڕه‌كی به‌كر له ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (۲٤۲۸) هاوڵاتی (۳۱) ئافرەت لەوان بە لەدایک بوونی سروشتی بوون ، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عله نێردراوه بۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO گه‌یشته (۱۳۳۲) هاوڵاتی.
له پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه پاڵپشتی دەكرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له بنکەی تەندروستی داری ٥ پێشوازیان له (۱٦٦٦۱) هاوڵاتی كردووه، داری ٦(۱٥٥۱۷) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ (۳۳۱۷)، وە لە بنکەی تەندروستی داری سنونی(۱۹٥٥۸) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری ۷ لە سنجار (٤٠۷٤)هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٥۳٤۸٦) هاوڵاتی كراوه.
وه نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌یتەندروستی داری ٥ و داری ٧ له سندووقی UNFPA ، یه‌كه‌میان پێشوازی له (۱٦۲۸) هاوڵاتی كردووه، وە دووه‌میان پێشوازی له (۱۳٠٥) هاوڵاتی كردووه، هه‌روه‌ها داتای مانگانه بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO (۱۷۸۱) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه. وه سەردانيکەرانی به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون به پاڵپشتی UNFPA گه‌یشته (۳۳۸۸) هاوڵاتی.
له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO (۹۷۷۱) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه، له‌نێوانیان دا (٦٥۲) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه، (۳٤۳) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه، وه هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی به‌تول بۆ ئافره‌تان پێشوازی له (۲۸٠٤) هاوڵاتی كردووه، تااقیگەی نەخۆشخانەی بەتول بەپاڵپشتی MAGNA پێشوازی لە ۱٦٥۷ هاوڵاتی دەکات.
له به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له (۱٥۷۳) هاوڵاتی كردووه، وه نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له دیوانیه خزمه‌تی پێشكه‌ش به هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه له‌مانگێك (۱٦۲٦) هاوڵاتی بووە.
زیاد كردنی كۆمانت :