حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://daryhuman.org/?lang=arhttp://daryhuman.org/?lang=fr
داری: ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌دایك بوون تۆمار ده‌كات، كه‌ گەيشتە ٧٥٤٤ منداڵ له‌ ساڵی ٢٠١٨ ه‌ دا

ڕێژه‌ی له‌دایك بوون له‌و بنکە ته‌ندروستی‌ و نه‌خۆشخانانەی به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داری مرۆیی به‌رزبۆتەوە بۆ ٧٥٤٤ له‌دایك بوون، ئەمەش گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست له‌ ساڵی ٢٠١٦ ه‌وه تا ئێستا‌. 

ژمارەی لەدايک بوون لە نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل ی مەيدانی له ‌باكوری پارێزگای موسڵ له‌ به‌رواری ١/١/ ٢٠١٨ تا ١٨/ ١٢/ ٢٠١٨ گەيشتۆتە (٤٣١٦) له‌دایك بوون ‌، كه‌ ١١٨٠ له‌مانه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له‌دایك بوون و ٣١٣٦ به‌ له‌دایك بوونی سروشتی بوون. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی‌ البتول بۆ ئافره‌تان و له‌دایك بوون له‌ به‌رواری ١٨ / ٩ /  ٢٠١٨وە،  (٣٠٠٦) له‌دایك بوون تۆمار كراوه‌، كه‌ ١٠٤٩ له‌مانه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له‌دایك بوون و ١٩٥٧ به‌ له‌دایك بوونی سروشتی بوون.

وه‌  هەروەها لە له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٦) له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی الجدعه‌ له‌ موسڵ،  دوو له‌دایك بوونی سروشتی تێدا ئەنجام دراون،  یه‌كه‌ميان له‌ به‌ورواری ٥/٨/ ٢٠١٨ ، وەدووه‌ميان له‌ به‌رواری ٢١/ ٨/ ٢٠١٨، هه‌روه‌ها لە بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٧) له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌لامییه‌(٣) له‌ موسڵ ته‌نها له‌دایك بوونی سروشتی تۆمار كراون له‌ماوه‌ی مانگی ئابدا. 

له‌پارێزگای ئه‌نبار خۆرئاوای عێراق ڕێكخراوی داری مرۆیی هۆڵی له‌دایك بوونی بە خۆڕایی دورستكردوه‌ له‌ گه‌ره‌كی به‌كر له‌ قازای هیت. کە له‌ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی له‌به‌رواری ٢٨/ ٤/ ٢٠١٨ دا تا ئێستا (٢١٧) له‌دایك بوونی سروه‌شتی تۆمار كراوه‌. 

وه‌ هەروەها ڕێكخرای داری مرۆیی هۆڵی له‌دایك بوونی دروستكرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دووگيانان و خزمەتگوزاری نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون له‌ گه‌ره‌كی (المذكور) و ناوچه‌ نزیكه‌كان، كه‌ خاڵییه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و پزیشكی و خزمه‌تگوزاری له‌دایك بوون بەهۆی پێكدادانی تیرۆرستی و شه‌ری ئزادكردنی ناوچكانی پارێزگای ئه‌نبار.

ڕێكخراوی داری مرۆیی به‌هاوكاری هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌دیارترینیشیان ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، و نووسينگەی سه‌ندووقی هاوكاری  نه‌ته‌وه‌یه‌كگتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA)، و نووسينگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی يارمەتی مرۆيی (OCHA)،  گرینگی ته‌واو دراوه‌ به‌ تەندروستی ئافرەتان و دووگيانان، به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  سه‌ره‌تای بۆ رزگاربووان  بەکوالێتيەکی بەرز، وە بە لەخۆگرتنی به‌شی خزمەتگوزاری فریاكه‌وتنی له‌دایكبوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماری گیان له‌داستدان لەکات و دوای لە دايکبوون، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ژیانێكی ته‌ندروست بۆ ئافره‌تانی دووگیان و منداڵەکانيان  وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بوونی ماکە پزيشکيەکان كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕووبدات له‌ماوه‌ی سك پری یاخود له دوای نەشتەرگەری لە‌دایك بوون.

 

 

 


بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷

ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman


بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org

 


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :