١٧٤٢٨٨ هاولاتی سه‌ردانی ڕێكخراوی داریان كردووه له ڕێگایی بنكه‌ی ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی له هەریەکە لە پارێزگاکانی ئەنبار و موسڵ و به‌غدا و دیوانییه له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی ٢٠١٨.
ژماره‌ی هاوڵاتیان كه سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كانی داری یان كردووه له ئه‌نبار به هاوكاری دارای له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له بنکەی تەندروستی داری(١) بريتی بووە لە ٧٧١٦ هاوڵاتی، له بنکەی تەندروستی داری (٢) بريتی بووە لە ٧٨٠٥ هاوڵاتی، لە بنکەی تەندروستی داری (٣) بريتی بووە لە ٣٧٨٤ هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی داری (٨) بريتی بووە لە ٧٢٥٦، هاوڵاتی، هه‌روه‌ها نۆرینگه گه‌رۆكه‌كان له‌چوار ناوچه وه‌ك الخالدیه، هیت، البغدادی و الفرات و البكر خزمه‌تی ٩٨٥٧ هاوڵاتیان كردووه.
وه ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵی له‌دایك بوون له گه‌ره‌كی البكر له ئه‌نبار به پالپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) خزمه‌تی ١٩٤٧ هاوڵاتی كراوه، وه بنكه‌ی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) خزمه‌تی تەندروستی گه‌یاندووه به ١١٨٣ هاوڵاتی.
وه پارێزگای موسڵ بنكه‌كانی ته‌ندروستی داری و نۆرینگه‌كان به‌پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بەم شێوەیە بووە: سه‌ردانی كه‌رانی بنکەی تەندروستی داری (٥) بريتی بووە لە ١٨٤٨٣هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٦) بريتی بووە لە ١٥٧٤١هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٧) بريتی بووە لە ٨٦٤٩ هاوڵاتی، بنکەی تەندروستی داری (٩) بريتی بووە لە ٤٣٩٤ هاوڵاتی ، وه لە بنکەی تەندروستی داری سنونی خزمه‌تی ١٢٨١١ هاوڵاتی كراوه، وه لە ماڵی داری بۆ ته‌ندروستی (Dary Health House) ٤١٠٧ هاوڵاتی، وه نۆرینگه گه‌ڕۆكه‌كان خزمه‌تی ٥٤٤٤٣ هاوڵاتی كراوه.
نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له بنكه‌ی ته‌ندروستی داری (٥) و داری (٧) به‌پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن UNFPA پێشوازی له ١٢٦٨ هاوڵاتی کردووە کە بۆجاری یه‌كه‌م هاتوون، وە ٣٣٥ هاوڵاتی کە بۆ جاری دووم هاتوون. هه‌روه‌ها به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی حمام العلیل كه‌پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ڕایگه‌یاند ١٨٥٧ هاوڵاتی وەرگرتووە و و به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون به‌پاڵپشتی UNFPA ٢٩٥٤ هاوڵاتی وەرگرتووە و ٣٣٧ له‌دایك بوون تۆمار كراون.
نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری گشتی به‌شی فریاكه‌وتن به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ٥٤٤٧ هاوڵاتی وەرگرتووەو ، نه‌خۆشخانه‌ی البتول بۆ ئافره‌تان ٢٤٧٤ هاوڵاتی وەرگرتووە.
له‌پاڕێزگای به‌غداش پێشوازی له ١٣٦٩ هاوڵاتی كراوه، وه نۆرینگه‌كانی داری له دیوانیه خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ كه‌سانی لێقه‌وماو هه‌ژاران بووه كه ١٠٧١ هاوڵاتی سوودمه‌ندبوون.
بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷
ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman
زیاد كردنی كۆمانت :