(12،498) سوودمەندی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی هەبووە لە ئازاری 2024
2024/4/11
لە ڕێگەی هەموو بنەکەو سەنتەرە تەندروستییەکانەوە کە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن، ڕێکخراوی داریی مرۆیی چاودێری پزیشکی بۆ (12،498) کەس دابین کردووە لە مانگی ئازاردا و (169) یان بە حاڵەتی فریاکەوتن و لە ناکاو ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە.
لە پارێزگای نەینەوا، (7،599) کەس چاودێری تەندروستییان وەرگرتووە، لەوانە (23) لەدایکبوون هەبوونە. هەروەها ئەم خزمەتگوزارییانە دابەش دەکرێن لە نێوان کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لە دایکبوونی تل مرک و بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چيای شەنگال و بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپی جەدعەدا کە خزمەتگوزاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری دابین دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
لە پارێزگای ئەنبار، ڕێکخراوی داری (4،899) سوودمەندی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانی تۆمارکرد لە بنکەی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزیبیز و سەنتەری داری کيلۆ ٧ لە ڕومادی. جگە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی چاودێری تەندروستی، ئەم بنکە تەندروستیانە خزمەتگوزاری تەندروستی ژنان و منداڵبوون و پلاندانانی خێزان و کوتان بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و تەندروستی دەروونی و خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی دابین دەکەن. هەروەها کارمەندانی پزیشکی کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی و دەروونی پێشکەش دەکەن، لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسانەی سوود لەو کۆبوونەوانە وەردەگرن دەگاتە (3،926) کەس لە مانگی ئازاردا.
----
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان
ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org
یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )
بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html